ئیتالیا چالاکییەکانی خۆی لە تاران تا ئاگادار كردنەوەی دواتر ڕادەگرێت 

Dîroka Belavkirin :
ئیتالیا چالاکییەکانی خۆی لە تاران تا ئاگادار كردنەوەی دواتر ڕادەگرێت 
پەیامی کورد    ...   ئیتالیا چالاکییەکانی خۆی لە تاران تا ئاگادار كردنەوەی دواتر ڕادەگرێت 

باڵوێزخانەی ئیتالیا لە تاران ڕایگەیاند کە سەرجەم چالاکییە کونسووڵگەرییەکانی ئەم ووڵاتە لە ئێران تا ئاگادارکردنەوەی دواتر ڕاگیراون.

لە بەیاننامەیەکدا کە لە لایەن باڵیۆزخانەکەوە بڵاوکراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە سەرەڕای ئەم بڕیارە، خزمەتگوزارییە پێویست و بەپەلەكان بۆ هاووڵاتیانی ئیتاڵی کە نیشتەجێی ئێرانن بەردەوام دەبێت.

لە ڕاگەێندراوەکەدا ووردەکارییەکانی هۆکاری ئەم بڕیارە و کاتی دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزارییە کونسووڵگەرییەکان نەخراوەتەڕوو.

هەروەها باڵیۆزخانەی ئیتاڵیا داوای لە هاووڵاتیانی ووڵاتەکەی کردووە بۆ وەرگرتنی خزمەتگوزاری تەنیا لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانی ڕاگەێندراوەوە پەیوەندی بە نوێنەرایەتی دیپلۆماسی ئەو ووڵاتە بكەن.

ڕاگرتنی چالاکییە کونسووڵگەرییەکانی ئیتالیا لە بارودۆخێکدایە کە لە چەند حەوتەی ڕابردوودا نیگەرانییە ئەمنی و سیاسییەکان لە ئێران زیاتر بووە و بەشێک لە ووڵاتانی بیانی هەنگاویان بۆ سنووردارکردنی چالاکییە دیپلۆماسییەکانیان ناوە.