پەیامی کورد ... ئیسرائیل هیووم؛ کۆماری ئیسلامی وەک شێرپەنجەیەکی جیهانی بڵاوبووەتەوە
ئیسرائیل هیووم؛ کۆماری ئیسلامی وەک شێرپەنجەیەکی جیهانی بڵاوبووەتەوە | تاران تەنها ناوچەکەی نەسووتاندووە، بەڵکوو جیهان دەکاتە ئامانج
ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیووم لە شیکارییەکی نوێدا نووسیویەتی کۆماری ئیسلامی تەنیا ڕژیمێکی سەرکوتكوری ناوخۆیی نییە؛ تۆڕێکی مافیایی-تیرۆریستی جیهانییە کە لە ئاسیا تا ئەورووپا و ئەمریکای لاتین ڕەگی داکوتاوە و ڕاستەوخۆ بەرژەوەندی ووڵاتان دەکاتە ئامانج.
لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە کە تاران بە پشت بەستن بە سوپای قودس و تۆڕی مەزهەبی، سیخوڕی ناوخۆیی و شانە دزەپێکەرەکان لە چەند ووڵاتێک دا بە کردەوە "دەستێکی شاراوە"ی درووستکردووە کە لە پشت پەردەوە لە جیهان دا كار دەكات؛ و ئەوەش بە ئامانجی زیان لێدان لە ئیسرائیل.
بەپێی شیکارییەکانی ئیسرائیل هیوم، تاران لانیکەم لە چوار ئۆپەراسیۆنی جیهانیدا بەشدار بووە:
لە كاتی شەڕی غەززەدا، کۆماری ئیسلامی هەوڵیداوە بە دزەکردن لە تۆڕەکانی کرێکاریی تایلەند، بوونی ئەوان لە ئیسرائیل تێک بدات؛ کردارێک کە ئامانجی زیان گەیاندن بە لایەنی ئابووری بووە.
سوپای قودسی پاسداران خەریکی ئامادەکاری بۆ ئۆپراسیۆنێکی تیرۆریستی بوو؛ پلانێک کە بەڵگەنامەکانی بڵاوکراونەتەوە و نیشان دەدەن کە تاران ئۆپراسیۆنە سنووربەزێنەکانی بۆ ئەمریکای لاتین درێژکردووەتەوە.
ڕێژیمی ئێران لە ئوسترالیا بە تۆڕەکانی سەر بە خۆی، شەپۆلێکی ناڕەزایەتیی بە ڕێکخراوكراوی لە دژی ئیسرائیل دەستپێکردووە؛ کردارێک کە نیشان دەدات تاران تەنانەت قارەی ئۆقیانووسیشی كردووەتە ئامانجی كردەوە تێكدەرەكانی خۆی.
ئیسرائیل هیووم دەڵێت، تاران لە ڕێگەی تۆڕە فەرهەنگی-ئاینییەکانەوە لە ئەورووپا، هەرزەکارانی هانداوە بۆ هێرشکردنە سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ستۆکهۆڵم؛ پرسێک کە پۆلیسی ئاسایشی سویدی خستۆتە حاڵەتی ئامادەباشیەوە.
"هەڕەشەی کۆماری ئیسلامی ئیتر تەنیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دا سنووردار نییە، بەڵکوو جیهانییە."
ئیسرائیل هیوم جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئیسرائیل دەبێ مەیدانی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ کۆماری ئیسلامی فراوانتر بکات و ئەو ووڵاتانەی کە بە هۆی چالاکییەکانی تارانەوە کاریگەرییان لەسەر بووە، بخاتە بەرەیەکی هاوبەش، چوونکە تاران شەڕەکەی بەجیهانی کردووە و ووڵامدانەوەی جیهانی دەوێت.