ئێران پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردەنەوەی دانووستان ڕەت دەکاتەوە

Dîroka Belavkirin :
ئێران پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردەنەوەی دانووستان ڕەت دەکاتەوە
پەیامی کورد    ...  ئێران پێشنیارەکانی ئەمریکا بۆ دەستپێکردەنەوەی دانووستان ڕەت دەکاتەوە

ڕۆژی شەممە، میدیاکانی ئێران، لەسەر زاری فەداحسێن مالیکی بڵاویان کردەوە کە ووتوویەتی، "واشینتۆن لە ڕێگەی نێوەندگیرە جیاوازەکانەوە چەندین پەیامی ناردووە و داوای لە تاران کردووە کە بەشداری دانووستان بکات، بەڵام تاران داواکانی ڕەت کردووەتەوە"، جەختیشی کردەوە، "ئێران ئێستا نیازی نییە بچێتە ناو هیچ دانوستانێکەوە."

ئەو پەرلەمانتارە ئێرانییە هۆکاری ڕەت کردنەوەی داواکانی ئەمریکای بۆ نەبوونی متمانە بە واشینتۆن و پێداگرییان لەسەر مەرجەکانی پێشوەختە گەڕاندەوە، كە دیارترینیان وەستاندنی پیتاندنی یۆررانیۆمە.