پەیامی کورد ... ئەردۆغان : بە فەرممی ناسینی سۆماڵی لەند لەلایەن ئیسرائیل ەوە قبووڵ کراو نییە
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لە ئانکارا پێشوازی لە حەسەن شێخ مەحموود، سەرۆک کۆماری سۆماڵ کرد و رایگەیاند، بە فەرممی ناسینی سۆماڵیلەند لەلایەن ئیسرائیل ەوە هەنگاوێکی "ناڕەوا"یە و رەتی دەکەنەوە.
لای خۆیەوە سەرۆک کۆماری سۆماڵ سوپاسی پشتیوانییەکانی تورکیای کرد بۆ پاراستنی سەروەری و یەکپارچەیی خاکی ووڵاتەکەی و رایگەیاند، هەڵوێستە دژبەرییەکانی ناتانیاهۆ قبووڵ کراو نین.