ئەرژەنتینا هێزی قودسی سوپای پاسدارانی بە تیرۆریست ناساند

Dîroka Belavkirin :
ئەرژەنتینا هێزی قودسی سوپای پاسدارانی بە تیرۆریست ناساند
پەیامی کورد    ...   ئەرژەنتینا هێزی قودسی سوپای پاسدارانی بە تیرۆریست ناساند

ووڵاتی ئەرژەنتین لە بڕیارێکی مێژوویی دا هێزی قودسی سوپای پاسداران و ١٣ کەسایەتی پەیوەندیدار لەگەڵ باڵی دەرەکی ئەو هێزەی خستە پێڕستی گرووپە تێرۆریستییەکانی جیهانەوە.

خاڤیێر میلی سەرۆککۆماری ئەرژەنتین ڕۆژی شەممە ٢٧ی بەفرانبار، بڕیاری بەتێرۆریست ناساندنی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی ڕێژیم و ١٣ کەسایەتی پەیوەندیدار بە باڵی دەرەکی سوپای پاسدارانی پەسەند کرد.

‌لەو بڕیارەی سەرۆککۆماری ئەرژەنتین دا هاتووە کە هێزی قودس وەک بەشێک لە سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە شێوەی پسپۆڕانە لە بارهێنان، ڕێکخستن و پشتیوانی ئۆپراسیۆنە تێرۆریستییەکانی دەرەوەی ئێران چالاکی دەکات.

دەقی بەیاننامەكە ئاماژەی بە مێژووی چالاکییەکانی سوپای قودس لەو ووڵاتە و هێرشە کوشندەکانی سەر باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ساڵی ١٣٧٠ و ناوەندی هاوکاری جوولەکەکانی ئەرژەنتین کە بە ئامیا ناسراوە لە ساڵی ١٣٧٣ كردووە.