پەیامی کورد ... ئەلمەیادین : دانووستانەکانی ڕێژیمی ئێران و ئەمریکا هێشتا نەچووەتە قۆناغی بەدواداچوون لە ووردەکارییەکان
ئەلمەیادین لە ڕاپۆرتێکدا سەبارەت بە ڕەوتی دانووستانەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا ڕایگەیاند کە دانووستانەكان هێشتا نەگەیشتوونەتە قۆناغی بەدواداچوون لە ووردەکارییەکان و لە ئێستادا لایەنەکان سەرنجیان لەسەر چوارچێوە و میکانیزمی دانووستانەکانە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێشتا پرۆسەی ڕاوێژکاری بەردەوامە و بڕیارە بەم نزیکانە قۆناغی سێیەمی خولی یەکەمی دانووستانە ناڕاستەوخۆکان دەست پێ بکات. هەروەها ئەلمەیادین بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی ڕایگەیاند کە لایەنی ئێرانی جەختی لەسەر پێویستی جیددی لەم دانوستانە ناڕاستەوخۆیەدا کردووەتەوە.
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، کۆماری ئیسلامی چوارچێوەی دیاریکراوی بۆ ئەم وتوووێژانە داناوە و بابەتی دانووستانەکانی لە مەلەفی ئەتۆمی دا سنووردار کردووە.