وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا گەمارۆوە نوێیەکانی نەوتی دژ بە کۆماری ئیسلامی ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەکەدا کە ڕۆژی هەینی ٧ی ڕەشەممە بڵاوکرایەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە ١٤ تانکەر و ١٥ قەوارە و ٢ کەس پەیوەستن بە “بازرگانی نایاسایی نەوت و بەرهەمە نەوتییەکان و پترۆکیمیایی ئێرانەوە”.
بەگوێرەی ئەو بەیاننامەیە، گەمارۆوەکان “داهاتی دەستکەوتووە کە ڕێژیم بۆ ئەنجامدانی چالاکییە تێکدەرانەی خۆی بەکاری دەهێنێت”.
وەزارەتی دەرەوەی دەرەوە له بەیاننامه که دا جەختی کرده وه که ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ئێران له جیاتی وەبەرهێنان له خۆشگوزەرانی گەڵەکەی و ژێرخانی هەڵکشاوی ئێران، “بەردەوامه له دابینکردنی دارایی بۆ چالاکییه ناسەقامگیرییەکان له سەرانسەری جیهان و پەرەسەندنی سەرکوت له ناوخۆی ئێران”.
لە بەیاننامەکەدا بە جەختکردنەوە لەسەر پابەندبوونی سەرۆکی ئەمریکا بە درێژەدان بە هەڵمەتی زۆرترین فشار بۆ سەر ڕێژیمی ئێران لە پێناو کەم کردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی نایاسایی و پترۆکیمیایی، هاتووە: تا ئەوکاتەی ڕێژیمی ئێران هەوڵی خۆدزینەوە لە سزاکان بدات و داهاتی نەوت و پترۆکیمیایی بۆ دابینکردنی دارایی ئەو جۆرە ڕەفتارە سەرکوتگەرانە و پشتیوانی لە چالاکییە تیرۆریستییەکان و بە وەکالەت کەڵک وەربگرێت، ئەمریکا هەنگاو دەنێت بۆ ڕاگرتنی ڕێژیمی ئێران و بە وەکالەت هاوبەشەکانی لێپرسینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت."
ئەمە لە كاتێكدایە کە کۆماری ئیسلامی توانیویەتی بەشێک لە کورتهێنانی بوودجە و خەرجییە ئەمنیەتی- سەربازییەکانی لە چەند مانگی ڕابردوودا بە زیادکردنی بەرچاوی هەناردەکردنی نەوت بۆ چین قەرەبوو بکاتەوە؛ داهاتێک کە ڕاستەوخۆ دەچێتە گیرفانی ئەرکانی گشتی هێزە چەکدارەکان و سوپای پاسداران و دامەزراوە ئەمنیەتی-ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمەوە.