ئەلمەیادین: وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە قەتەر

Dîroka Belavkirin :
ئەلمەیادین: وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە قەتەر
  • ئەلمەیادین: وەزیری دەرەوەی قەتەر بۆ ڕاوێژ لەگەڵ بەرپرسانی ئێران گەیشتە قەتەر

ئەلمەیادین، ڕاگەیاندنی سەر بە تاقمی تیرۆریستی حیزبۆڵڵای لوبنان، ڕایگەیاندووە کە ئەمشەو وەزیری دەرەوەی قەتەر بەمەبەستی دیدار لەگەڵ کاربەدەستانی کۆماری ئیسلامی و تاوتوێ کردنی پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکە سەفەری تاران کردووە.

تۆڕی ئەلمەیادین بە پشت بەستن بە سەرچاوەکانی خۆی، ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، شێخ محەمەد بن عەبدۆلڕەحمان ئالێ سانی، سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی قەتەر سەردانی تاران دەکات و لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ووڵاتەکەمان کۆدەبێتەوە.

وادیارە پەیامێکی لە واشینتۆنەوە بۆ تاران گەیاندووە.

سەرۆک وەزیرانی قەتەر لەگەڵ عەلی لاریجانی سکرتێری ئەنجوومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانی و عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتووێژی تەلەفونی جیای کرد.

شایانی باسە قەتەر یەکێکە لە ناوبژیوانەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا.