المشهد : ڤیتۆی ئەمریکا و "حکوومەتی نوێی سووریا" ڕێگرن لە گەڕانەوەی مالکی؛ سیناریۆی "تێکچوونی باری تەندرووستی" بۆ کشانەوەی نووری مالکی ئامادە دەکرێت

Dîroka Belavkirin :
المشهد : ڤیتۆی ئەمریکا و "حکوومەتی نوێی سووریا" ڕێگرن لە گەڕانەوەی مالکی؛ سیناریۆی "تێکچوونی باری تەندرووستی" بۆ کشانەوەی نووری مالکی ئامادە دەکرێت
پەیامی کورد   ...  المشهد : ڤیتۆی ئەمریکا و "حکوومەتی نوێی سووریا" ڕێگرن لە گەڕانەوەی مالکی؛ سیناریۆی "تێکچوونی باری تەندرووستی" بۆ کشانەوەی نووری مالکی ئامادە دەکرێت

بەپێی ڕاپۆرتێکی تایبەتی پلاتفۆرمی "المشهد"، جووڵەیەکی سیاسی چڕ لەناو ماڵی شیعە و سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستی پێکردووە بە مەبەستی دۆزینەوەی بەربژێرێکی سازانی نوێ بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق، ئەمەش وەک جێگرەوەیەک بۆ نووری مالکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، کە کاندیدکردنەوەی ڕووبەڕووی بەربەستی گەورەی ناوخۆیی و هەرێمی بووەتەوە.

زانیارییەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە بەربەستەکان تەنها پەیوەست نین بە ڤیتۆی ئەمریکاوە، بەڵکوو گۆڕانکارییەکانی سووریاش کاریگەرییان هەبووە. بەپێی سەرچاوەکەی "المشهد"، ئەحمەد شەرع سەرۆکی حکوومەتی ڕاگوزەری سووریا پەیامێکی ئاراستەی واشینتۆن کردووە و تێیدا ڕەتیکردووەتەوە لە داهاتوودا مامەڵە لەگەڵ نووری مالکی دا بکات وەک سەرۆک وەزیرانی عێراق.

ڕاپۆرتەکە ئاشکرای کردووە کە هەرچەندە دەوڵەتی یاسا بە فەرمی دەست بەرداری کاندیدەکەی نەبووە، بەڵام بۆ ئەوەی کشانەوەی مالکی وەک شکستی سیاسی لێک نەدرێتەوە و شكۆی ئەو حزبە نەشکێت، پێشنیازێک لە ئارادایە کە لەڕێگەی سیناریۆیەکی دیپلۆماسییەوە کۆتایی بەم بابەتە بهێندرێت، ئەویش بە ڕاگەیاندنی "تێکچوونی باری تەندرووستی" نووری مالکی و گواستنەوەی بۆ دەرەوەی ووڵات بە مەبەستی چارەسەر، تاوەکوو پاساوێک بێت بۆ کشانەوەی لە کاندیدبوون.

چاودێرانی سیاسی وای دەبینن بەهۆی ئەم دابەش بوونە تووندەی ناو ماڵی شیعە و پێداگری لایەنەکان، سیناریۆی هەرە بەهێز ئەوەیە کە حکوومەتەکەی موحەمەد شیاع سوودانی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە وەک حکوومەتی کاربەڕێکەر بەردەوام بێت بەبێ گۆڕانکاری لە وەزارەتەکان، تا ئەو کاتەی زەمینە بۆ هەڵبژاردنێکی نوێی پەرلەمانی خۆش دەکرێت کە تێیدا ڕەوتی سەدریش بەشداری کارا بکاتەوە بۆ گۆڕینی هاوکێشە سیاسییەکان.