عێراق هۆشداری دەداتە خوێندکارەکانی کە دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن
دەزگای میدیایی عێراقی یالا بڵاویکردەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییە ناوچەیی یەکان و هەڕەشە سەربازییەکانی ئەمریکا بۆ سەر کۆماری ئیسلامی، بە فەرمی فەرمان بە خوێندکارانی عێراقی لە ئێران دراوە كە دەست بەجێ ئەو ووڵاتە بەجێبهێڵن.
ئەم هەنگاوە بەشێک لە شەپۆلێکی بەرفراوانترە کە چەند ووڵاتێک لەوانە سوید، سێربیا، پۆڵەندا و ئوسترالیا داوایان لە هاووڵاتییانی ووڵاتەکەیان کردووە دەست بەجێ ئێران بەجێ بهێڵن، لەکاتێکدا گەشتە بازرگانییەکان هێشتا بەردەستن بەڵام ئەگەری هەیە بە خێرایی بوەستێندرێن.
بەگوێرەی ھەندێک ڕاپۆرتی دیکە، خوێندکارێکی عێراقی لە تاران پشتڕاستی کردووەتەوە کە ئاگادارییەکی فەرمی پێگەیشتووە و داوایان لێکردووە ئەو ووڵاتە بەجێ بهێڵێت.