نهێنی ئەو چەسپەی سەر کامێرای مۆبایلەکەی ناتانیاهوو چییە ؟

Dîroka Belavkirin :
نهێنی ئەو چەسپەی سەر کامێرای مۆبایلەکەی ناتانیاهوو چییە ؟
  • نهێنی ئەو چەسپەی سەر کامێرای مۆبایلەکەی ناتانیاهوو چییە ؟

سەرباری ئەوەی ئیسرائیل وەک یەکێک لە پێشەنگترین ووڵاتانی جیهان لە بواری تەکنۆلۆژیا و ئاسایشی سایبەر (Cyber Security) دەناسرێت، بەڵام بێنیامین نەتانیاهوو ، سەرۆکوەزیرانی ئەو ووڵاتە هێشتا متمانەی تەواوی بە پارێزبەندییە تەکنۆلۆژییەکان نییە.

بەپێی ئەو وێنانەی بڵاوکراونەتەوە، ناتانیاهوو بەردەوام کامێرای مۆبایلەکەی دادەپۆشێت.

ئەم ڕەفتارەی ناتانیاهوو وەک ڕێکارێکی خۆپارێزی دەبیندرێت لە ترسی سیخوڕیکردن و هاککردنی مۆبایلەکەی، ئەمەش دەیسەلمێنێت کە لە جیهانی دیجیتاڵی دا، هیچ کەسێک بە تەواوی پارێزراو نییە.