سەرکەوتنی هەر حکوومەتێک لە سووریا بەندە بە پاراستنی مافی کورد و مەسیحییەکان ەوە
مایک پەنس، جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا لە پەیامێکی نوێدا سەبارەت بە دۆخی سووریا ڕایگەیاند، کە ئاشتی و سەقامگیری لەو ووڵاتەدا بەبێ کورد و پێکهاتەکان بەدینایەت. پێنس جەختی کردەوە کە سەرکەوتنی هەر حکوومەتێک لە داهاتووی سووریادا، پەیوەستە بە پاراستنی مافە ڕەواکانی کورد و مەسیحییەکان ەوە .
لە بەشێکی دیکەی قسەکانی دا، پەنس داوای لە کۆشکی سپی کرد کە قوربانییەکانی کورد لە شەڕی دژی تیرۆردا لەبیر نەکات و ڕایگەیاند : "نابێت پێگەی کورد بکرێتە قوربانی گۆڕانکارییەکانی هاوسەنگی هێز لە ناوچەکەدا."
جێگری پێشووی سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریشی دا کە پێویستە کورد بەشدارییەکی کارا و ڕاستەقینەی لە پرۆسەی حوکمڕانی و داڕشتنەوەی دەستووری نوێی سووریادا هەبێت، بە پێچەوانەوە هەر هەوڵێک بۆ چەسپاندنی ئاشتی لەو ووڵاتەدا ڕووبەڕووی شکست دەبێتەوە.