ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەی شیعەکان لەسەر چارەنووسی مالکی ئاشکرا دەکەین
شەوی ڕابردوو سەرکردەکانی هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی شیعەکان، بەبێ ئامادەبوونی نووری مالکی، لە ماڵی هومام حەموودی کۆبوونەوە.
گرینگترین خاڵەکانی کۆبوونەوەکە ئەمانەی خوارەوە بوون:
داواکاری لە لایەنە کوردییەکان : چوارچێوەی هەماهەنگی داوای لە هەردوو پارتی سەرەکی هەرێم (یەکیتی و پارتی) کردووە کە بە مەبەستی پاراستنی شایستە نیشتمانییەکان و پەیڕەوکردنی دەستوور، پرسی سەرۆککۆمار بە زوویی یەکلابکەنەوە.
پرسی سەرۆکوەزیران: لە کۆبوونەوەکەدا باس لە دیاری کردنی کاندید بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران نەکراوە.
ئامادەبووان جەختیان لەسەر پابەندبوونی خۆیان بە یەکگرتوویی چوارچێوەی هەماهەنگی و ڕێزگرتن لە خواستی دەنگدەران کردووەتەوە.
هاوپەیمانییەکە پابەندی عێراقی بە بڕیارنامە نێودەوڵەتییەکان (بەتایبەت بڕیارنامەی 833) دووپات کردووەتەوە و ئارەزووی خۆی بۆ درووستکردنی پەیوەندی پتەو لەگەڵ ووڵاتانی دراوسێ و جیهان دەربڕیوە.
چوارچێوەی هەماهەنگی پشتیوانی خۆی بۆ دانووستانەکانی ژێنێڤ دەربڕیوە و جەختی کردووەتەوە کە شەڕ کێشەی گەورەتر بەرهەم دەهێنێت و پێویستە کێشەکان لە کەشێکی ئەرێنی دا چارەسەر بکرێن.