نهێنییەکانی کۆشکی سپی؛ ترامپ لە لێواری هەڵگیرساندنی جەنگی ئێران پاشەکشەی کرد

Dîroka Belavkirin :
نهێنییەکانی کۆشکی سپی؛ ترامپ لە لێواری هەڵگیرساندنی جەنگی ئێران پاشەکشەی کرد
  • نهێنییەکانی کۆشکی سپی؛ ترامپ لە لێواری هەڵگیرساندنی جەنگی ئێران پاشەکشەی کرد

جیهان تەنها چەند هەنگاوێک لە جەنگێکی وێرانکەرەوە دوور بوو؛ ماڵپەڕی ئاکسیووس ووردەکاری ئەو پلانە سەربازییە ئاشکرا دەکات کە دۆناڵد ترامپ بۆ لێدانی ئێران دایڕشتبوو.

ماڵپەڕی ئەکسیۆسی ئەمریکی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا چەند رۆژێک لەمەوبەر بڕیاری وەشاندنی گورزێکی سەربازی بۆ سەر ئامانجە هەستیارەکانی ناو ئێران دابوو، بەڵام لە دوا ساتەکاندا بڕیاریدا دەرفەتێکی تر بە دیپلۆماسی بدات.

بەپێی زانیارییەکانی ئاکسیووس، سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا راستەوخۆ هۆشداریی داوەتە ترەمپ و رایگەیاندووە، هێرش کردنە سەر ئێران مەترسی زۆر گەورەی بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی واشینتۆن و سەقامگیری ناوچەکە دەبێت.

ئەوەشی خستوەتەڕوو، سەرۆكی ئەركانی هاوبەشی ئەمریكا لەوبڕوایەدایە هەر هێرشێك بۆ سەر ئێران شەڕی درێژخایەنی لێدەكەوێتەوە.

هاوکات، نیشتنەوەی فڕۆکە سووتەمەنی هەڵگرەکانی ئەمریکا لە فڕۆکەخانەی 'بن گۆریۆن'ی ئیسرائیل، ئاماژەیەکی روونە بۆ ئەوەی کە ئامادەکارییە سەربازییەکان نەک نەوەستاون، بەڵکوو گەیشتوونەتە بەرزترین ئاست.