پەیامی کورد ... بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران هەڕەشە لە ناڕەزایەتی خوێندکاران دەکات
غوڵامحسێن موحسینی ئێژەیی بەرپرسی دەزگای قەزایی ئێران هەڕەشەی کرد کە ئەگەر کاربەدەستانی زانکۆ و وەزارەت دوابەدوای کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکان کە لە چەند زانکۆیەکی ئەو ووڵاتە بەڕێوە چوو، هەنگاوی پێویست نەگرنەبەر، دەزگای قەزایی دەستێوەردان دەکات و بەم شێوەیە “تێچووەكە زیاتر دەبێت”.
ڕۆژی چوارشەممە ٦ی ڕەشەمە، بە ئاماژەدان بە هۆشداری دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەزارەتی زانست و تەندرووستی سەبارەت بە پێویستی "ڕێکخستن و کۆنترۆڵ کردنی" کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەکانی خوێندکاران، غوڵامحسێن موحسینی ووتی : چاوەڕوانیمان ئەوەیە کە ئەگەر تاوانێک لە زانكۆدا ڕوو بدات، بەرپرسە پەیوەندیدارەکان دۆسیەکان ڕادەگەێنن بۆ دەسەڵاتی دادوەری بۆ وەرگرتنی ڕێکاری گونجاو. ئەگەرنا ئێمە بە شێوەیەکی شەخسی دەستوەردان دەکەین بەپێی ئەرکی یاسایی مان، و بە شێوەیەکی سرووشتی تێچووەكە زیاد دەکات”.
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کە لانیکەم ١٨٠ خوێندکار بانگهێشتی لیژنەی دیسیپلین کران و دۆسیەیان لەسەر تۆمار کراوە.
هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!
لێدوانی خۆت بنووسە