بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا: حکوومەت نایەوێت کێشەکان لەگەڵ هەسەدە بە هێز چارەسەر بکات

Dîroka Belavkirin :
بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا: حکوومەت نایەوێت کێشەکان لەگەڵ هەسەدە بە هێز چارەسەر بکات
پەیامی کورد- دیمەشق... بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا: حکوومەت نایەوێت کێشەکان لەگەڵ هەسەدە بە هێز چارەسەر بکات

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی سووریا، ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند کە "حکوومەت هەوڵ نادات کێشەکانی لەگەڵ هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) بە هێز چارەسەر بکات".

ئەمڕۆ ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار لە نێوان هەسەدە و حکوومەتی سووریا کۆتایی دێت، ئەمەش دوای ئەوەی لە ماوەی هەشت مانگی ڕابردوودا نەتوانرا وەک پێویست جێبەجێ بکرێت، لە کاتێکدا هەردوو لایەن یەکتری بە ڕێگری کردن لە جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە تۆمەتبار دەکەن.

ئەو بەرپرسە لە لێدوانێکدا بۆ کەناڵەکانی "العربية" و "الحدث" وتیشی: "دەوڵەت زامنی ئاسایشە و لێپرسینەوە لەو کەسانە دەکات کە ئاژاوە دەگێڕن." هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە "پێگەی جەماوەری لە ناوچەکانی هەسەدە پاڵپشتی لە حکوومەت دەکەن و نایانەوێت بۆشایی دروست بێت."

ئەو بەرپرسەی کە کەناڵەکانی "العربية" و "الحدث" ناویان ئاشکرا نەکردووە، ڕایگەیاند کە داننان بە "هاووڵاتیبوون" لە لایەن هەسەدەوە کلیلی چارەسەرە.