بەریتانیا سزای بەسەر ١٠ کەس و دامەزراوەیەك، لەوانە بابەک زەنجانی و ئەسکەندەر مۆئمنی دا سەپاند؛ هێزی پۆلیس لە لیستی ڕەشی مافی مرۆڤ
بەریتانیا ڕۆژی دووشەممە ١٣ی بەفرانباری ١٤٠٤، ١٠ کەس و یەک دامەزراوەی کۆماری ئیسلامیی بە تۆمەتی پێشێلکارییە جیددیەکانی مافی مرۆڤ، لەوانە سەرکوتکردنی ئازادی ڕادەربڕین، سنووردارکردنی تووندی کۆبوونەوەی ئاشتیانە و لە هەندێک حاڵەت دا پێشێل کردنی مافی ژیان، خستە لیستی سزاکانی مافی مرۆڤەوە.
سزادراوان:
- ئەسکەندەر مۆئمنی، وەزیری ناوخۆی کۆماری ئیسلامی
- بابەک زەنجانی، تۆمەتبارێکی تاوانکاری پلە یەک لە گەندەڵی ئابووری بەرفراوان
- هێزی پۆلیسی کۆماری ئیسلامی (وەک دامەزراوەیەك)
دەرئەنجامەکانی سزاکان: ١.
بلۆکەکردنی سەرجەم سەروەت و سامانەکان لە بەریتانیا، قەدەغەکردنی چوونە ژوورەوە بۆ بەریتانیا، بێ بەشکردنی بەڕێوبەران و کەسانی پەیوەندیدار.