بەریتانیا لە سەروبەندی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران دایە

Dîroka Belavkirin :
بەریتانیا لە سەروبەندی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران دایە
پەیامی کورد    ...   بەریتانیا لە سەروبەندی بە تیرۆریست ناساندنی سوپای پاسداران دایە

ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردەوە، حکوومەتی بەریتانیا لە سەروبەندی دانانی سوپای پاسداران لە لیستی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکانی ئەو ووڵاتە دایە.

بەگوێرەی سەرچاوەکانی وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا، یاسای نوێ لە پەسەند كردن دان كە خستنە ناو لیستی تیرۆری سوپای پاسدارن ئاسانتر دەكات و ئاستەنگە یاسایی یەکانی ئێستا لادەبات.

ئەم هەنگاوە لە کاتێک دایە کە ئەمریکا لە ساڵی ٢٠١٩ەوە سوپای پاسدارانی وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی بیانی دەستنیشان کردووە و ئوسترالیاش لە چەند مانگی ڕابردوودا دوای ئەوەی ڕۆڵی سوپای پاسداران لە چەندین هێرشی تیرۆریستی و تیرۆرکردنی ئامانجدار لەسەر خاکەکەی ئاشکرا کرد، ئەو بڕیارەی دا.