دەست بەسەركردنی دوو قوتابی لە باغ مەلەك و جوانڕۆ

Dîroka Belavkirin :
دەست بەسەركردنی دوو قوتابی لە باغ مەلەك و جوانڕۆ
  • دەست بەسەركردنی دوو قوتابی لە باغ مەلەك و جوانڕۆ

لە درێژەی شەپۆلی دەست بەسەرکردنی بەربڵاو لە دوای ناڕەزایەتییە سەرتاسەرییەکانی مانگی بەفرانبار، عەلی عەیوەزی، مێرمنداڵێكی تەمەن ١٦ ساڵ و قوتابییەكی خەڵكی باغ مەلەک، بەرەبەیانی ١٩ی بەفرانبار، دوای هەڵکوتانە سەر ماڵی بنەماڵەکەی لەلایەن زیاتر لە ٦٠ چەکداری بەکرێگیراوی دەمامکدار و چەکدارەوە، دەست بەسەر كراوە.

بەپێی زانیارییەکان، ناوبراو لە ئێستادا لە چاکسازی ئەهواز ڕاگیراوە.

هەروەها بەپێی ڕاپۆرتی ئەنجوومەنی هەماهەنگی سەندیکای سێنفی فەرهەنگیانی ئێران، ئەو مێرمنداڵە لەژێر لێکۆڵینەوەدایە و بەکرێگیراوان هەوڵیان داوە بە فشار خستنە سەری دانپێدانانی زۆرەملێی پێ بكەن.

هەروەها ئاسۆ کەیخوسرەوی، مێرمنداڵ و قوتابی تەمەن ١٧ ساڵ و خەڵی جوانڕۆ، دوای سێ ڕۆژ لە دەست بەسەرکردنی لەلایەن بەکرێگیراوانی ئێران ەوە، لە دۆخێكی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێ و چارەنووسی ناڕوون دایە.