بەغداد : نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو تۆم باراك نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

بەغداد : نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو تۆم باراك نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە
پەیامی کورد   ...  بەغداد : نووری مالكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساو تۆم باراك نوێنەری دۆناڵد ترامپ سەرۆكی ئەمریكا كۆبوونەوە

نووری مالکی، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، هەینی پێشوازی کرد لە تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا و پێکەوە دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکانی عێراق و شایستە نیشتمانییەکانی داهاتوویان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەکەدا، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لە گرینگی پشتگیری کردنی ڕێڕەوی دیموکراسی و بەهێزکردنی سەقامگیری سیاسی لە ووڵاتدا کردەوە. مالکی ئاماژەی بەوەش کرد، پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق و بژاردەکانی گەلی عێراق بگیرێت، هاوکات جەختی لە بەردەوامی پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان هەردوولا کردەوە لەو دۆسیانەی جێی بایەخی هاوبەشن.
لای خۆیەوە، تۆم باراک، نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سووریا، ئاماژەی بەو ڕۆڵە گرنگە کرد کە عێراق دەیگێڕێت لە پرۆسەی چارەسەرکردنی کێشەکانی ناوچەکە و کەم کردنەوەی ئاستی ململانێیەکان، جگە لە پشتگیری کردنی گفتوگۆ و بەردەوام بوون لە پرۆسەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە