بەهۆی ئەو ڕەشەبا و زریانی بەفرەوە زیاتر لە 210 هەزار ماڵ لە ئەمریکا بێ کارەبا ماونەتەوە
🔸بەپێی داتاکانی ماڵپەڕی Poweroutage ژمارەی ئەو ماڵانەی کە کارەبایان نییە لە ئەمریکا 210 هەزاری تێپەڕاندووە لەناو ئەو ڕەشەبا و زریانی بەفرەدا.
🔸کۆی گشتی پچڕانی کارەبا گەیشتووەتە ٢١١ هەزار و ٢٥ کەس، زۆرترین ژمارەش لە ویلایەتی لووئیزیانا (٦٩ هەزار و ١٧٠) و میسیسیپی (٤٧ هەزار و ٥٨٠) و تەکساس (٤٤ هەزار و ٥٧٢) بووە.
🔸بەپێی کەشناسی نیشتیمانی، پێشبینی دەکرێت بەفرێکی زۆر و پلەکانی گەرمی بەستنی مەترسیدار لە ڕۆژهەڵاتی تەکساسەوە تا کارۆلینای باکوور ببارێت. لانیکەم ٢١ ویلایەت باری نائاسایی یان ڕاگەیاندووە.