بەپەلە ... بە ووتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ماوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ٤ ڕۆژ دەبێت. و تاران "ڕۆژی دواتر هەرگیز وەک جاران نابێتەوە".

بەپەلە   ...   بە ووتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ماوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ٤ ڕۆژ دەبێت. و تاران "ڕۆژی دواتر هەرگیز وەک جاران نابێتەوە".
  • بەپەلە   ...   بە ووتەی بەرپرسێکی ئیسرائیلی، ماوەی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ٤ ڕۆژ دەبێت. و تاران "ڕۆژی دواتر هەرگیز وەک جاران نابێتەوە".

 

هێرشی پێشوەختەی ئیسڕائیل بۆ سەر پێگەکانی کۆماری ئیسلامی؛ باس لە تەقینەوەی قورس لە تاران دەكرێت

بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە ٩ی ڕەشەمە، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بە فەرمی ڕایگەیاند کە سوپای ئەو ووڵاتە هێرشێکی "پێشوەختە"یان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران دەستپێکردووە. ئەو بەیاننامەیە هاوکات بووە لەگەڵ چەندین هەواڵ کە باس لە چەند تەقینەوەیەکی بەرز لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران و بە تایبەت لە دەورووبەری ماڵی خامنەیی دەكەن.

ستوونی ئەستووری دووکەڵ لە ئاسمانی تاران بینرا و ڕاپۆرتە سەرەتایی یەکان ئاماژە بە هێرشی مووشەکی یان هێرشی ئاسمانی دەکەن. تا ئێستا ووردەکاری ئامانجەکان، زیانەکان، یان قوربانییەکان بە فەرمی ڕانەگەێندراوە.

هەروەها بەپێی زانیارییەكان دەنگی دوو تەقینەوە لە فڕۆکەخانەی میهرئابادی ئێران بیستراوە و هەروەها لە شارەكانی قوم، ئەسفەهان، كرماشان و كەرەج دەنگی تەقینەوە بیستراوە.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە