بەپەلە ... سوپای ئیسرائیل تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی باڵای حێزبۆڵڵای ڕاگەیاند

Dîroka Belavkirin :
بەپەلە   ...   سوپای ئیسرائیل تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی باڵای حێزبۆڵڵای ڕاگەیاند
  • سوپای ئیسرائیل تیرۆرکردنی فەرماندەیەکی باڵای حێزبۆڵڵای ڕاگەیاند

♨️ئەڤیخای ئەردەعی ووتەبێژی سوپای ئیسرائیل دووپاتیکردەوە کە لە هێرشێکی ئاسمانی ورددا لە باشووری لوبنان، سوپای ئیسرائیل فەرماندەیەکی تۆپخانەکانی حێزبۆڵڵا لە گوندی ئەرزون لەناوبردووە.

♨️ ئەو ڕایگەیاندووە کە “بەناو محەمەد ئەلحسێنی، فەرماندەی تۆپخانەکانی گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا لە باشووری لوبنان، لەناوچووە، جگە لە چالاکییەکانی لەگەڵ گرووپی تیرۆریستی حیزبۆڵڵا، ئەم تیرۆریستە وەک مامۆستا لە قوتابخانەیەکی لوبنانی لەم گوندەدا کاری کردووە”.

♨️ئەو ڕایگەیاند کە “لە کاتی شەڕەکەدا ئەم تیرۆریستە پلانی هەبووە بۆ هەڵدانی چەندین مووشەکی دژی دەوڵەتی ئیسرائیل و هێزەکانی بەرگری ئیسرائیل، لەم دوایی یانەش دا بەشداری لە هەوڵەکانی دووبارە بونیاتنانەوەی توانا تۆپخانەکانی حێزبۆڵڵای لە باشووری لوبنان کردووە.”