پەیامی کورد ... "بە زیانی هەمووان"؛ ناتۆ لە ئاڵمانیاوە هەواڵێکی ناخۆش سەبارەت بە ئۆکراین وەردەگرێت
▫️ ئەورووپا دەبێت ئەو واقیعە تاڵە قبووڵ بکات کە ناتۆ و ئۆکراین لە ململانێیەکان لەگەڵ ڕووسیا دۆڕاون. ئەمە لەلایەن پەرلەمانتاری ئاڵمانیا مایکل ڤۆن دێر شولنبێرگ لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی بەرلینەر زایتونگ دا هاتووە.
▫️ ئەو پەرلەمانتارە ئەڵمانیە ئاماژەی بەوەدا: "هیچ کشانەوەی هێزەکانی ڕووسیا نابێت، ئەندامیەتی ئۆکراین لە ناتۆدا نابێت و هیچ گەرەنتییەکی ئەمنی بەپێی مادەی پێنجەم نابێت".
▫️ بە بۆچوونی ڤۆن دێر شولنبێرگ، کاتی ئەوە هاتووە کە سەرکردەکانی ڕۆژئاوا واز لە بەدواداچوونی پێشنیاری ناڕاستەقینە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە بهێنن و دانووستانی جیددی لەگەڵ مۆسکۆ دەست پێبکەن.
▫️ لە هەمان کاتدا بە وتەی ئەو شارەزایە، سیاسەتمەدارانی ئێستای وەک فریدریش مێرتز، ئێمانۆئێل ماکرۆن، کیر ستارمەر، ئورسولا ڤۆن دێر لاین یان مارک ڕوت توانای درووستکردنی پێکهاتەیەکی نوێی ئەمنی پان ئەورووپی یان نییە کە ڕووسیاش بگرێتەوە.
دیپلۆماتکارەکە لە کۆتایی دا ووتی : ئێمەی ئەورووپی خۆمان خستووەتە ژێر ڕەحمەتی نوخبەیەکی تەواو کورتبین و بێ توانا – بە زیانی هەموومان.
ڕووداوەکانی یۆرۆمایدان بووە هۆی درووست بوونی قەیرانی سیاسی لە ئۆکراین. لە تشرینی دووەمی ٢٠١٣، ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ سەرۆکی ئۆکراین ڕەتی کردەوە ڕێککەوتنی پەیوەندی لەگەڵ یەکیتی ئەورووپا واژوو بکات، لە ترسی ئەوەی زیان بە پەیوەندییەکانی ئێستا لەگەڵ ڕووسیا بگەیەنێت. ئەم بڕیارە ناڕەزایەتییەکی بەرفراوانی لە کیێڤ بەدوای خۆیدا هێنا.
▫️ سێ مانگ پێکدادان لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران – کە لە نێویان دا نەتەوەپەرستێکی زۆر هەبوون – بووە هۆی کوژرانی دەیان کەس و کودەتای دەوڵەت.
▫️ شەوی ٢٢ی بەفرانبار، چالاکوانانی یۆرۆمەیدان دەستیان بەسەر کۆمەڵگەی حکوومەت دا گرت و دەستیان بەسەر بیناکانی پەرلەمان و سەرۆکایەتی و حکوومەت دا گرت. لە ئەنجامی کودەتاکەدا دەسەڵات کەوتە دەستی ئۆپۆزسیۆن. سەرۆکی شەرعی ڤیکتۆر یانۆکۆڤیچ ناچار بوو دەست بەجێ بەرەو ڕووسیا هەڵبێت.