تایمزی بەریتانی : خامنەیی جانتای هەڵهاتنی بەرەو مۆسکۆ كۆكردووەتەوە – کۆتایی دیکتاتۆرییەت لە هەموو کاتێک نزیکترە

Dîroka Belavkirin :
تایمزی بەریتانی : خامنەیی جانتای هەڵهاتنی بەرەو مۆسکۆ كۆكردووەتەوە – کۆتایی دیکتاتۆرییەت لە هەموو کاتێک نزیکترە
  • تایمزی بەریتانی : خامنەیی جانتای هەڵهاتنی بەرەو مۆسکۆ كۆكردووەتەوە – کۆتایی دیکتاتۆرییەت لە هەموو کاتێک نزیکترە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی، لە کاتێکدا ڕاپەڕینی سەرتاسەری لە ئێران دەچێتە ناو ڕۆژە پڕ لە هەستیارەكانەوە، ڕۆژنامەی تایمزی بەریتانی بە پشت بەستن بە ڕاپۆرتێکی دەزگایەکی هەواڵگری ڕۆژئاوایی ئاشکرای کردووە کە عەلی خامنەیی، ڕابەری بەساڵاچوو و گۆشەگیری ڕێژیم، پلانێکی بەدیل بۆ هەڵاتن لەو ووڵاتە ئامادە کردووە. شوێنی مەبەست؟ مۆسکۆ – هەمان ئەو پەناگەیەی کە هاوپەیمانە کەوتووەکەی بەشار ئەسەد بۆی هەڵهات.

بە پێی ڕاپۆرتی تایمز، خامنەیی تەمەن ٨٦ ساڵ، ئەگەر هێزە سەركوتكەرەكانی لە بەسیج تا سوپا، تووشی كەوتن بن، لەگەڵ ٢٠ كەس لە نزیکان و ئەندامانی بنەماڵەكەی لە نێویان دا موجتەبای کوڕی، تاران بەجێ دەهێڵێت.

سەرچاوەیەک بە ڕۆژنامەی تایمزی وتووە: "پلانی بی بۆ خامنەیی و بازنەی زۆر نزیکەکەیەتی؛ ئەوان نەخشە ڕێگای دەرچوون لە تارانیان داڕشتووە و سەروەت و سامان و موڵکی بیانی و پارەیان بۆ هەڵهاتنێکی سەلامەت کۆکردووەتەوە."

بن سەبتی، توێژەرێکی ئێرانی-ئیسرائیلی کە پێشینەی هەواڵگری هەیە، جەختی لەوە کردەوە کە مۆسکۆ تاکە بژاردەی خامنەیی یە: “هیچ شوێنێکی تر بۆ ئەو نییە؛ ئەو سەرسامە بە پووتین و کولتووری ئێران بە نزیک لە ڕووسی دەزانێت.”

ئەو پلانە،* ڕاستەوخۆ لە مۆدێلی بەشار ئەسەدەوە ئیلهام وەرگیراوە – ئەو دیکتاتۆرەی پێش ئەوەی ئۆپۆزسیۆن بچێتە ناو دیمەشق ەوە بە فڕۆکە بەرەو مۆسکۆ هەڵاتووە.