زۆر ڕەوییەکانی تورکیا سەبارەت بە کورد بێ کۆتایی یە

Dîroka Belavkirin :
 زۆر ڕەوییەکانی تورکیا سەبارەت بە کورد بێ کۆتایی یە
پەیامی کورد    ...   زۆر ڕەوییەکانی تورکیا سەبارەت بە کورد بێ کۆتایی یە

باخچەلی: دەبێت هەسەدە 'یان بە ڕێککەوتن یان بە زۆر' تێکەڵی سوپای سووریا بکرێت
دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی بزووتنەوەی نەتەوەیی تورکیا (مەهەپە)، لە لێدوانێکی توسنددا جەختی کردەوە کە پێویستە هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) و یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تێکەڵی سوپای سووریا بکرێن و هۆشداری دا کە ئەم پرۆسەیە "یان بە ڕێککەوتن یان بە زۆر" دەبێت بچەسپێنرێت.

باخچەلی لە کۆبوونەوەی فراکسیۆنی پارتەکەیدا لە پەرلەمانی تورکیا، داواکارییەکانی هەسەدەی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ دیمەشق بە "شایەنی گفتوگۆنەکردن" ناوبرد و بەوە تۆمەتباری کردن کە وەک بیانوویەک بۆ خۆدزینەوە لە ڕێککەوتن بەکاریدەهێنن.

سەرۆکی مەهەپە ئاماژەی بەوەش کرد کە هەسەدە و یەپەگە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دەستیان بەسەر ناوچەیەکی فراوان و دەوڵەمەند بە سەرچاوەی سرووشتی دا گرتووە و ووتیشی : "ئەگەر هەسەدە و یەپەگە بەگوێرەی خواستی ئیسرائیل بجووڵێنەوە و ژەنەڕاڵ مەزڵووم یش وەک جێگرەوەیەک وێنا بکرێت، ئەوە کێشەکان قووڵتر دەبنەوە."

لە کۆتایی دا باخچەلی داوای لە هۆزە عەرەبەکانی ناوچەکە کرد کە "بەبێ مەرجی پێش وەختە" پشتیوانی لە حکوومەتی سووریا بکەن بۆ پاراستنی یەکپارچەیی خاکی ئەو ووڵاتە.