ترامپ درووست کردنی گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی لە مێژووی جیهاندا ڕاگەیاند

Dîroka Belavkirin :
ترامپ درووست کردنی گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی لە مێژووی جیهاندا ڕاگەیاند
پەیامی کورد    ...   ترامپ درووست کردنی گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی لە مێژووی جیهاندا ڕاگەیاند

سەرۆکی ئەمریکا بە فەرمی کەشتیگەلی ئاڵتوونی ڕاگەیاند و ئاشکرای کرد، بەپەلە دەست دەکەن بە درووستکردنی گەورەترین و پێشکەوتووترین کەشتی جەنگی لە مێژووی جیهاندا، کە پڕچەک دەکرێن بە مووشەکی هایپەرسۆنیک و لێزەری وزە بەرز.

ڕۆژی سێشەممە، دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا کەشتی کەشتیگەلی ئاڵتوونی ڕاگەیاند و ووتی : کەشتیگەلێکی نوێی ئاڵتوونی، ئێمە ناوی دەنێین کەشتیگەلی ئاڵتوونی و بۆ هێزی دەریایی ویلایەتە یەکگرتووەکان درووستی دەکەین.

ووتیشی : ١٠ ساڵ و ١٥ ساڵی داهاتوو نا، بەڵکوو ئێمە زۆر بە ناچاری ئێستا پێویستمان بە کەشتییە. کەشتییەکانمان، هەندێکیان کۆن و ماندوو بوون و بەسەرچوون لەکارکەوتوون. باسی لەوەش کرد، ئەو کەشتییە لە دژی هیچ ووڵاتێک نییە.

سەرۆکی ئەمریکا باسی لەوەش کرد، وەک فەرماندەی گشتی، جێگەی شانازییەکی گەورەیە بۆ من ڕایبگەێنم کە ڕەزامەندیم لەسەر پلانێک داوە بۆ هێزی دەریایی، بۆ دەستپێکردنی درووستکردنی دوو کەشتی جەنگی (باتڵشیپ)ی تەواو نوێ و زۆر گەورە، کە گەورەترینن تا ئێستا دروستمان کردبن.

ترامپ ووتیشی : لە ساڵی ١٩٩٤ەوە هیچ کەشتییەکی جەنگیمان دروست نەکردووە. 

ئەم کەشتییە پێشکەوتووانە دەبنە یەکێک لە کوشندەترین کەشتییە جەنگییەکان و دەبێتە گەورەترین کەشتی جەنگی لە مێژووی ووڵاتەکەمان دا، گەورەترین کەشتی جەنگی کە تا ئێستا لە مێژووی جیهاندا دروست کرابێت.

ڕوونیشی کردەوە ١٠ دانە دروست دەکەین، بەڵام سەرەتا بە دوو دانە دەست پێ دەکەین و بە خێرایی دەیکەین بە ١٠ دانە. لە کۆتاییش دا، پێمان وایە بۆ ٢٠ بۆ ٢٥ لەم کەشتییانە زیاد دەکەین.ووتیشی دەست بەجێ دەست بە درووستکردنی دوو کەشتی دەکەین و ڕەنگە دوو ساڵ و نیومان پێ بچێت.