میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بۆردومان کراوە بکاتە “ڕیڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

Dîroka Belavkirin :
میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بۆردومان کراوە بکاتە “ڕیڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.
پەیامی کورد    ...   میدیاکانی ڕۆژئاوا باس لەوە دەکەن کە ئەمریکا دەیەوێت ئەو ناوچەیە بۆردومان کراوە بکاتە “ڕیڤێرای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست”.

🔸 بەپێی بڵاوکراوەکە، نێردەی تایبەت ڤیتکاف و کوشنەر، زاوای ترامپ، کاریان لەسەر پلانەکە کردووە. ئەمریکا مەزەندە دەکات کە جێ بەجێ کردنی پێویستی بە دە ساڵ و ١٢ ملیار دۆلار دەبێت.

🔸 ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت ژۆرناڵ ئاماژە بەوە دەکات کە پلانی “داون” دیاری نەکراوە کە کام ووڵات و کۆمپانیا پارەی ئاوەدان کردنەوەی ناوچەکە دابین دەکەن، هەروەها دیاری نەکراوە کە ئەو ٢ ملیۆن فەڵەستینییە لەو ماوەیەدا لە کوێ دەژین.

🔸 سەرچاوەکان بە ڕۆژنامەکەیان ڕاگەیاندووە کە پێشنیازەکە پێشتر لەلایەن "ووڵاتانی ئەگەری، لەوانەش پاشایەتییە دەوڵەمەندەکانی کەندئاو، تورکیا و میسر" تاوتوێ کراوە.

🔸 بەشێک لە بەرپرسانی ئەمریکا گومانیان لە ئیمکانی ئەو پلانە دەربڕیوە: گومانیان هەیە کە حەماس ڕازی بێت بە داماڵینی چەک و (تەنانەت ئەگەر وایش بکات) ئەمریکا بتوانێت ووڵاتانی دەوڵەمەند ڕازی بکات بۆ ئەوەی تێچووی ئەو پلانە دابپۆشن.