ترامپ زێلێنسکی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پشتیوانی لە پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین ناکات

Dîroka Belavkirin :
ترامپ زێلێنسکی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پشتیوانی لە پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین ناکات
پەیامی کورد    ...   ترامپ زێلێنسکی تۆمەتبار دەکات بەوەی کە پشتیوانی لە پلانی ئەمریکا بۆ ئۆکراین ناکات

◻️ دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، متمانەی خۆی دەربڕی کە ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی پشتگیری لە پلانی واشینتۆن بۆ چارەسەرکردنی کێشەی ئۆکراین ناکات.

◻️ لە هەمان کات دا ترامپ باوەڕی خۆی دەربڕی کە ئەمریکا لە ئێستاوە لە ڕێککەوتنی ئاشتی لەگەڵ ڕووسیا و ئۆکراین نزیک بووەتەوە. ناوبراو بەنگەشەی کردووە کە واشینتۆن بەشێک لە پلانەکەی بۆ ئۆکراین "خستووەتە لایەکەوە" کە چوار یان پێنج "بەشی جیاواز" لەخۆدەگرێت.

◻️ ئەمەش لە حالێک دایە کە ڤلادێمیر پووتین بەخێرهاتنی ڤیتکاف و جەرد کوشنەر زاوای ترامپی کرد لە کرێملین. هەردوولا بۆ ماوەی نزیکەی پێنج کاتژمێر کرۆکی دەست پێشخەری ئاشتی ئەمریکایان تاوتوێ کردووە، بەڵام تا ئێستا نەگەیشتوونەتە ڕێککەوتن.