پەیامی کورد ... میدیای ڕۆژئاوایی : یەکیتی ئەورووپا سەروەت و سامانی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی نادیار بەستووە
🔹یەکیتی ئەورووپا ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر بەستنی سەروەت و سامانی بانکی ناوەندی ڕووسیا بۆ ماوەیەکی نادیار، ئەمەش ڕێگە خۆش دەکات بۆ ئەوەی ئەو پارانە بۆ پاڵپشتی ئۆکراین بەکاربهێندرێن.
🔹ئەم بڕیارە کۆتایی بە سووڕی شەش مانگی پێداچوونەوە بە سەروەت و سامانە بەستووەکان دەهێنێت کە کۆی گشتی 210 ملیار یۆرۆیە و کارێکی قورستر دەکات بۆ ووڵاتانی دژبەری یەکتتی ئەورووپا وەک هەنگاریا و سلۆڤاکیا بۆ ڕێگری کردن لە بەستنی ئەو سەروەت و سامانانە.
🔹بانکی ناوەندی ڕووسیا ئەو پلانەی بە نایاسایی ناوبردووە و هەڕەشەی سکاڵای لەسەر دەکات.