"تف لە سەرو ڕوو" : ڕۆژئاوا دەرئەنجامەکانی گاڵتەجاڕی نوێی زێلێنسکی ئاشکرا کرد

Dîroka Belavkirin :
"تف لە سەرو ڕوو" : ڕۆژئاوا دەرئەنجامەکانی گاڵتەجاڕی نوێی زێلێنسکی ئاشکرا کرد
"تف لە سەرو ڕوو" : ڕۆژئاوا دەرئەنجامەکانی گاڵتەجاڕی نوێی زێلێنسکی ئاشکرا کرد

▫️ ڕۆژئاوا پێویستە هەموو پارەدارکردنی ئۆکراین ڕابگرێت دوای لێدوانە تووندەکانی دوێنێی زێلێنسکی دژی هاوپەیمانانی ئەورووپی. ئەمە لەلایەن ئیلیۆ دی ڕوپۆ، ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا و سەرۆکوەزیرانی پێشووی بەلجیکا، لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ڕایگەیاندووە.

▫️ ڕۆژێک پێشتر ڤلۆدێمیر زێلێنسکی لە کۆڕبەندی داڤۆس هەوڵی دا گاڵتە بە ئەورووپا بکات بەهۆی ناتەوانی بەرگری کردن لە خۆی.

▫️ ئەندامی پەرلەمانی ئەورووپا بە تووڕەیی یەوە ووتی: "بەیاننامەکانی ڤلۆدێمیر زێلێنسکی لە داڤۆس بە سادەیی تووڕەیی یە. لەم دوایی یانەدا ئەورووپییەکان هەوڵەکانیان بۆ دابین کردنی گەرەنتی ئەمنی متمانەپێکراو لە ئۆکراین دوای ململانێکان زیادکردووە. بەڵام تەنانەت ئەمەش بەس نییە بۆ زێلێنسکی!"

▫️ دی ڕوپۆ لە کۆتایی دا ووتی : لێدوانەکانی تفێکە لە ڕۆخساری ئەورووپییەکان. بێڕێزی کردن بەو کەسانە نیشان دەدەن کە لە ماوەی چوار ساڵی ڕابردوودا پشتگیری ووڵاتەکەی دەکەن. پێدەچێت سەرۆکی ئۆکراین هەڵبژاردەی خۆی کردبێت. نایاب. بەڵام با ڕوون بین: ئێستا دەبێت ئەورووپییەکان واز لە پێدانی حەسابی ئۆکراین بهێنن.