​​​​​​سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی : سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بۆ سنووردارکردنی تیرۆر بووە

Dîroka Belavkirin :
 ​​​​​​سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی : سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بۆ سنووردارکردنی تیرۆر بووە
  •  سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی : سنووردارکردنی ئینتەرنێت لە ئێران بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و بۆ سنووردارکردنی تیرۆر بووە

🔸وەک سەرچاوەیەکی دیپلۆماسی لە گفتوگۆیەکدا سەبارەت بە دۆخی سنووردارکردنی ئینتەرنێت ڕوونی کردەوە، ئەم ڕێکارە بە پێی یاسا نێودەوڵەتییەکان و لە ووڵامی هەڕەشەیەکی بەپەلەی ئەمنی دا گیراوەتەبەر.

ڕووداوە سەرەکییەکان:

🔸٧ دی ١٤٠٤ (٢٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٥): سەرەتای ناڕەزایەتی ئاشتییانەی سەندیکاکان لەلایەن بازاڕەکانی تارانەوە دوای هەڵئاوسانی دراو.

🔸لە ١٨ی دی ١٤٠٤ەوە: ئەم کۆبوونەوانە بە هۆی دەستێوەردانی دەرەکییەوە گۆڕا بۆ تووندوتیژی و نائارامی، کە پەیوەندییان بە داواکارییە سەرەتایی یەکانەوە نەبوو و بەبێ پشتیوانی زۆرینەی خەڵک.

🔸تا ئێوارەی ١٨ دی ١٤٠٤: هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی گرژییەکان، دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە سەرانسەری ئێران دا پچڕا و تۆڕی ئینتەرنێتی نیشتمانی جێگەی گرتەوە. ئامانج لێی تێکدانی پەیوەندی و ڕێکخستنی گرووپە تیرۆریستی و ئاژاوەگێڕەکان بوو کە پلاتفۆرمی ئینتەرنێتیان بەکاردەهێنا بۆ هەماهەنگی تووندوتیژی.

🔸ئینتەرنێتی نیشتمانی بەردەوام بوو لە پێشکەش کردنی خزمەتگوزاری ناوخۆیی (هەواڵ، بانکی، بازرگانی، پێگەی پەروەردەیی و گواستنەوە) بەبێ پچڕان.

ئەنجام و پاساودانی کارەکە: ١.

🔸بەپێی ڕاپۆرتی ناوەندە ئەمنییەکانی ئێران، داخستنی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی ڕاستەوخۆ بووە هۆی وەستانی ئاژاوەگێڕییەکان. هەماهەنگی نێوان گرووپەکان تێکچوو و کۆبوونەوە ئاژاوەگێڕەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا وەستان.

🔸ڕاپۆرتەکە جەخت لەوە دەکاتەوە کە ئەگەر ئەم سنووردارکردنە جێبەجێ نەکرایە، کارەساتێکی مرۆیی و شەڕی چەکداری بەربڵاو لە شارە جیاجیاکان ڕووی دەدا.

🔸ئەم ڕێوشوێنە بە پشت بەستن بە بنەماکانی یاسای نێودەوڵەتی (وەک مادەی چوارەمی پەیماننامەی مافە مەدەنی و سیاسییەکان لە کاتی نائاسایی گشتی دا) و مافی سەروەری نیشتمانی بۆ پاراستنی نەزم و ئاسایشی گشتی ڕەوایە.

🔸ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات کە سەپاندنی ئەو جۆرە سنووردارکردنە کاتیانە لە کاتی قەیرانەکاندا پێشینەیەکی جیهانی هەیە و لەلایەن ووڵاتانی دیکەوە لە حاڵەتە شەرعییەکان (وەک نائارامی ناوخۆیی یان هێرشی تیرۆریستی) جێبەجێ کراوە.

دۆخی ئێستا:

🔸تا ٢١ی جانیوەری ٢٠٢٦ (١ بەهمەن ١٤٠٤)، هەموو سنووردارکردنەکانی سەر پلاتفۆرمی ئینتەرنێتی نیشتمانی هەڵگیراون، هەروەها دەستڕاگەیشتن بە ئینتەرنێتی نێودەوڵەتیش لە سەرتاسەری ووڵات و بە قۆناغ لە ١٩ی جانیوەری دەگەڕێتەوە.