تەرمی دکتۆر مەسعوود مەسجوودی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا دۆزرایەوە کە دژبەرێکی سەر سەختی ڕەزا پەهلەوی بووە

Dîroka Belavkirin :
تەرمی دکتۆر مەسعوود مەسجوودی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا دۆزرایەوە کە دژبەرێکی سەر سەختی ڕەزا پەهلەوی بووە
پەیامی کورد    ...   تەرمی دکتۆر مەسعوود مەسجوودی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا دۆزرایەوە کە دژبەرێکی سەر سەختی ڕەزا پەهلەوی بووە " گومان دەکرێت ڕەزا پەهلەوی و دارودەستەکەی دەستیان لەم کوشتنەدا هەبێت

دکتۆر مەسعوود مەسجوودی (٤٥ ساڵ)، بیرکاری ئێرانی، مامۆستای پێشووی زانکۆی SFU، چالاکی سیاسی سەربەخۆ و ڕەخنەگری تووندی کاریگەری کۆماری ئیسلامی لە کەنەدا و بەشێک لە بزووتنەوە ئۆپۆزسیۆنەکان (لەوانەش ڕەزا پەهلەوی و لایەنگرانی)، بەداخەوە دوای دیارنەمانی چەند ڕۆژێکە کوژراوە.

ناوبراو لە چەندین دۆسیەی یاسایی دژی ڕەزا پەهلەوی و کەسانی پەیوەندیدار لە دادگای کۆلۆمبیا بەریتانی (تۆمەتی وەک ناوزڕاندن، هەڕەشە، هەراسان کردنی ڕێکخراو، و هاندانی تووندوتیژی) داواکار بووە و توانیویەتی لە هەندێک حاڵەت دا سزای بدات. هەروەها هەڵوێستی ڕەخنه گرانەی له بەرامبەر نفوزی ڕژیم له کەنەدا و زانکۆکان گرته بەر.