جۆناتان ویلکینسۆن : کەنەدا لەم وەرچەرخانە مێژوویی یەدا لە پشت خەڵکی ئێران دەوەستێت

Dîroka Belavkirin :
جۆناتان ویلکینسۆن : کەنەدا لەم وەرچەرخانە مێژوویی یەدا لە پشت خەڵکی ئێران دەوەستێت
پەیامی کورد    ...   جۆناتان ویلکینسۆن : کەنەدا لەم وەرچەرخانە مێژوویی یەدا لە پشت خەڵکی ئێران دەوەستێت

ئۆتاوا – جۆناتان ویلکینسۆن، ئەندامی پەرلەمانی کەنەدا، لە بەیاننامەیەکی فەرمی دا وێڕای بەرز نرخاندنی ئازایەتی خەڵکی ئێران، جەختی لە پابەندی نەگۆڕی ووڵاتەکەی بۆ پشتیوانیکردن لە خۆپێشاندەران و لێپرسینەوە لە ڕێژیمی ئێران کردەوە.

ویلکینسۆن لەم پەیامەدا، نیگەرانی قووڵی خۆی بەرانبەر بە تووندبوونی سەرکوتەکان دەربڕی و بەکارهێنانی تووندوتیژی، دەست بەسەرکردنی هەڕەمەکی، ترساندن و لەسێدارەدانی خۆپێشاندەرانی بە تووندی شەرمەزار کرد. 

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە کانادا هەنگاوی کردەیی گرتووەتە بەر، لەوانە سەپاندنی گەمارۆ بەسەر ٢١٥ کەسایەتی و ٢٥٦ دامەزراوەی ئێرانی بەهۆی پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ و هەڕەشە بۆ سەر ئاشتی نێودەوڵەتی.

لە بەشێکی تردا، ویلکینسۆن وێڕای دژایەتی ڕاشکاوانەی بۆ سزای سێدارە، داوای وەستاندنی دەست بەجێی لەسێدارەدانەکان، کۆتایی هێنان بە «دادگایی کردنی نەمایشی» و تۆمەتی هەڵبەستراو، ئازادکردنی خۆپێشاندەرە دەست بەسەرکراوەکان و گەڕانەوەی ئینتەرنێتی بۆ خەڵک کرد.