پەیامی کورد ... جی دی ڤەنس : دیپلۆماسی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران ئاڵۆزە؛ ناتوانی لەگەڵ کەسێك کە بەڕاستی بەرپرسە (خامەنەیی) قسە بكەیت
جی دی ونس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا لە درێژەی قسەكانیدا سەبارەت بە بەرنامەی ئەتۆمی كۆماری ئیسلامی، ئاماژەی بە یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی دیپلۆماسی لەگەڵ ڕێژیمی ئێران كرد.
ناوبراو ووتی: "بەڵام [ئێران] بەڕاستی ووڵاتێکی نامۆیە بۆ ئەنجام دانی دیپلۆماسی لەگەڵی دا، لەکاتێکدا تەنانەت ناتوانیت لەگەڵ ئەو کەسە کە بەڕاستی بەرپرسی ووڵاتەکەیە [خامەنەیی]" قسە بكەیت. ئەوە بابەتی [دیپلۆماسی] زۆر ئاڵۆزتر دەکات."
ڤەنس بەم لێدوانە، پێكهاتەی ڕاستەقینەی دەسەڵاتی لە کۆماری ئیسلامی دا خستە ژێر پرسیارەوە؛ شوێنێك كە خامنەیی بڕیاردەری کۆتایی یە بەڵام هەرگیز ڕاستەوخۆ لە دانووستانەکاندا دەرناکەوێت و هەموو بەرپرسیارییەتییەکان بە حکوومەت و وەزارەتی دەرەوە دەسپێردرێن.
ئەمە لە کاتێک دایە کە تیمی دانووستانکاری ئەمەریکا و ئێران لە عومانن، بەڵام ڤەنس جەخت لەوە دەکاتەوە کە نەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ بڕیاردەری ڕاستەقینە، هەر جۆرە دیالۆگێک بێکاریگەر و ئاڵۆز دەکات.