پەیامی کورد ... جەواد عەلی کوردی، برای خەسرەو عەلی کوردی دوای ئاگادارکردنەوەی حکوومەت سەبارەت بە بڵاوکردنەوەی دەقێکی نهێنی دەست بەسەرکرا
جەواد عەلی کوردی، برای خەسرەو عەلی کوردی، پارێزەر و بەندکراوی سیاسی پێشوو کە بەشێوەیەکی گومانئاوی گیانی خۆی لەدەست دا، هەندێک پاش ئەوەی هۆشداری بە حکوومەت دا کە لە ئەگەری ئازادنەکردنی دەست بەسەرکراوانی ڕێوڕەسمی حەفتەی براکەیدا "دەقێکی نهێنی" بڵاو دەکاتەوە لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا.
ئێوارەی هەینی ۲۱ی سەرماوەز، جەواد عەلی کوردی، لە لایەن هێزە حکوومەتییەکانەوە لە شاری مەشهەد ەوە دەست بەسەر کرا.
ناوبراو پێشتر بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیەک داوای ئازادکردنی چالاکان و کەسایەتییە دەست بەسەرکراوەکان لە ڕێوڕەسمی حەوتەی براکەی کردبوو؛ و هۆشداری بە ناوەندە حکوومەتییەکان دابوو کە لە ئەگەری ئازادنەکردنی ئەو هاووڵاتییانەدا ئەوەی بە "دەقێکی نهێنی" ناوی لێ بردووە، بڵاو دەکاتەوە.