شارەزا : بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ووڵاتانی ئەندامی بریکس+ هەیە

Dîroka Belavkirin :
شارەزا : بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ووڵاتانی ئەندامی بریکس+ هەیە
پەیامی کورد    ...   شارەزا : بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەفریقیا پێویستی بە هەوڵی هاوبەشی ووڵاتانی ئەندامی بریکس+ هەیە

▫️ بەهۆی دژایەتی زلهێزە نیوکۆلۆنیالیزمەکانی ڕۆژئاوا، هەوڵی تاک ووڵات بەس نییە، ئەلێکساندەر نیکۆلایڤ، شارەزا لە پەیمانگای نێودەوڵەتی بۆ لێکۆڵینەوە لە کێشەکانی کۆنترۆڵ کردن بە سپۆتنیک-ی ڕاگەیاند. بە تایبەتی نیکۆلایڤ ئاماژەی بەوەدا کە لە نێو شارەزایاندا بە شێوەیەکی بەرفراوان ناسراوە کە دەوڵەتی ئیسلامی خوراسان لە لایەن ڕێکخراوەکانی ئەورووپای ڕۆژئاواوە بە شێوەیەکی چالاکانە پشتیوانی دەکرێت.

▫️ بە ووتەی ئەو شارەزایە، پاڵپشتییەکانی ئەمریکا بۆ ڕژێمی دیمەشق کە ئاسانکاری بۆ چالاک کردنی شانە خەوتووەکانی داعش دەکات، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە هەندێک لە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا چالاکانە بەرەو بووژانەوە و پەرەپێدانی تواناکانی داعش لە ئۆراسیادان.

▫️ “ڕۆڵی هاوپەیمانی بریکس+ ئەوەیە کە ئەم ناوچانە بخاتە سەر ڕێگای درووستکردنی دەوڵەتی سەربەخۆ لەم خاکانەدا بە هەوڵی هاوبەشی ووڵاتانی ئەندام.”

▫️ ئەو پسپۆڕە لە کۆتایی دا ووتی : بەبێ هەوڵی دژە کۆلۆنیالیزمی هاوپەیمانەکانمان لە هاوپەیمانی بریکس پڵەس دا سیستەمێکی نێودەوڵەتی کاریگەر بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر درووست بکرێت.