پەیامی کورد ... ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشرایە کوردێکی ڕۆژهەڵاتی
ئاكادیمیای زانستی ئەورووپا EAS خەڵاتی نیكۆلا تێسلا “٢٠٢٥ی بەخشییە دیاكۆ قازی زادە، توێژەری گەنجی خەڵكی مەهاباد و خوێندكاری زانكۆی TITUی بەلجیكا.
ئەم خەڵاتە بەهۆی داهێنانەكانی ناوبراو لە بواری گیادەرمانی پێی بەخشراوە، كە تێیدا ڕێگەچارەیەك بۆ دەرهێنانی بەردی زراو بەبێ نەشتەرگەری و چارەسەری خێرای چەوری جگەر دەخاتەڕوو.
شایانی باسە، دیاكۆ پێشتریش لە فێستیڤاڵی جیهانی تەكنۆفێست ٢٠٢٤ لە توركیا، مەداڵیای زێڕی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەدەست هێنابوو.