پەیامی کورد ... دۆناڵد ترامپ : ئێران دەستی بە دانووستان کردووە و نایەوێت هێرش بکرێتە سەری
دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ئێران لە ئێستادا دەستی بە دانوستان لەگەڵ واشینتۆن کردووە، چوونکە نایەوێت ڕووبەڕووی هێرشی سەربازی ببێتەوە.
دۆناڵد ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەر تاران نەگاتە ڕێککەوتنێکی نوێ سەبارەت بە بەرنامە ئەتۆمییەکەی و کۆتایی بە کوشتنی خۆپێشاندەران نەهێنێت، ئەوە بژاردەی سەربازی لە ئارادایە و هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا لەو ووڵاتە نزیک بوونەتەوە.