دۆناڵد ترامپ: بە دانووستانەکانی ئێران دڵخۆش نیم و هێشتا بڕیارم نەداوە

دۆناڵد ترامپ: بە دانووستانەکانی ئێران دڵخۆش نیم و هێشتا بڕیارم نەداوە

پەیامی کورد   ...   دۆناڵد ترامپ: بە دانووستانەکانی ئێران دڵخۆش نیم و هێشتا بڕیارم نەداوە


دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە بە شێوازی بەڕێوەچوونی دانووستانەکان لەگەڵ ئێران ڕازی نییە و هێشتا بڕیاری کۆتایی لەبارەی چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ تاران نەداوە. ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەگەری گۆڕینی ڕژێم لە ئێران لە ئارادایە یان ڕەنگە ڕوونەدات، بەڵام جەختی لەوە کردەوە کە دەیەوێت بگاتە ڕێککەوتنێکی نوێ بەو مەرجەی ئێران بە هیچ شێوەیەک نەبێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی.
سەرۆکی ئەمریکا نیگەرانی خۆی لەوە نیشان دا کە ئێران تا ئێستا بە ڕوونی ئامادەیی بۆ وازهێنان لە بەرنامە ئەتۆمییەکەی دەرنەبڕیوە و ڕەخنەی لە شێوازی هەڵسوکەوتی ئەو ووڵاتە لە گفتوگۆکان دا گرت. ئەم لێدوانانەی ترامپ لە چوارچێوەی ئەو سیاسەتە تووندە دێت کە بەرامبەر تاران پەیڕەوی دەکات و تێیدا هەوڵ دەدات لە ڕێگەی فشارەکانەوە ئێران ناچاری سازش بکات لەسەر بەرنامە ئەتۆمی و مووشەکییەکەی.

لێدوانەکان (0)

هێشتا لێدوان نییە. یەکەمین لێدوان بنووسە!

لێدوانی خۆت بنووسە