دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەناڵێکی بۆ بەیاسایی کردنی کۆچبەرانی ناوچەی زەریای هێمن داخست

Dîroka Belavkirin :
دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەناڵێکی بۆ بەیاسایی کردنی کۆچبەرانی ناوچەی زەریای هێمن داخست
پەیامی کورد    ...   دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا کەناڵێکی بۆ بەیاسایی کردنی کۆچبەرانی ناوچەی زەریای هێمن داخست

▫️ تاوانباران بەڵگەنامەی یاسایی کۆچبەرییان بۆ زیاتر لە دوو هەزار کەسی بیانی لە ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابین کردووە و بەلایەنی کەمەوە 500 ملیۆن ڕووبڵیان دەستکەوتووە. ئەوان ڤیزەی بازرگانییان بە بەکارهێنانی بانگهێشتنامەی ساختە لە لایەنە یاساییە ناوخۆیی یەکانەوە وەرگرتووە. ئەم کەسانە مەبەستیان بووە گەشت بکەن بۆ ئەورووپا یان بە شێوەیەکی نایاسایی لە ڕووسیا کار بکەن، بەبێ کۆنتڕۆڵکردن بە ووڵات دا دەسووڕێنەوە.

▫️ ڕێکخەرەکە و ٢٠ هاوکارەکەی ڕاگیراون، وەزارەتى ناوخۆش دۆسیەی تاوانکاری کردەوە.

▫️ وێنەکان لە ناوەندی پەیوەندییە گشتییەکانی دەزگای ئاسایشی فیدراڵی ڕووسیا.