دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین هاوکاری بەسەر ٢٠٠ خێزاندا دابەش دەکات

Dîroka Belavkirin :
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین هاوکاری بەسەر ٢٠٠ خێزاندا دابەش دەکات


پەیامی کورد- عەفرین
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوودا خواردنی بەپەلە و پێداویستی خوێندنی بەسەر خێزانە ئاوارە و منداڵانی عەفرین دابەشکرد.
دامەزراوەکە بە هاوکاری لەگەڵ کۆمپانیای خەلسا ئاید و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی کاروباری کۆمەڵایەتی عەفرین سەبەتەی خۆراک و پێداویستی پاککردنەوەی بۆ ٢٠٠ خێزان کە گەڕاونەتەوە ناوەندی شار دابین کرد.
هەروەها دامەزراوەکە بە هاوکاری دامەزراوەی ئازەر بۆ منداڵانی جیهان پڕۆژەیەکی دیکەی جێبەجێ کرد. لەم هەڵمەتەدا جانتای قوتابخانە و پێداویستی پەروەردەیی و جلوبەرگ بەسەر 100 منداڵی بێ باوکی عەفرین دابەشکرا، ئەمەش لە چوارچێوەی پلانێکی فراوانتر بۆ پاڵپشتیکردنی 250 منداڵی بێ باوک لە شارەکەدا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی یەکەم ڕێکخراوی مرۆیی بوو کە دوای بوومەلەرزە وێرانکەرەکەی مانگی شوباتی 2023 گەیشتە عەفرین، لەو کاتەوە تیمەکەی بەردەوام بوون لە مانەوەیان لە هەرێم و پێشکەشکردنی جۆرەها هاوکاری و خزمەتگوزاریی پزیشکی بۆ دانیشتووانەکەی.