پەیامی کورد ... میدیاکان بڵاویانکردەوە کە گفتوگۆکانی ئەمریکا و ئۆکراین گەرمتر دەبن لەگەڵ کشانەوەی ئەورووپا
🔸 میدیاکان بڵاویان کردەوە، شاندێکی ئۆکراین - کە ڕۆستەم ئومارۆڤ، سکرتێری ئەنجوومەنی ئاسایش و بەرگری نیشتمانی و جێگری یەکەمی وەزیری دەرەوە لەخۆدەگرێت - بۆ ووتوووێژی زیاتر، بەرەو ئەمریکا دەڕۆن.
🔸 بڕیارە لەگەڵ ستیڤ ڤیتکاف نێردەی تایبەتی ترامپ و جەرد کۆشنەر زاوای سەرۆک کۆمار کۆببنەوە و پلانی ئاشتی تاوتوێ بکەن.
🔸 ئاماژەی بەوەشکردووە، لایەنە تووندڕەوەکانی ئەورووپی پەراوێزخراو "لە ووردەکاری زۆر لایەنی دانووستانەکان بێ بەش کراون"، ئاماژەی بەوەشکردووە، بەشدارن لە گفتوگۆ دوو قۆڵییەکان "کە بەشداری کردنیان لەم قۆناغەدا بەتەواوی پێویستە، وەک پێناسەکردنی گەرەنتی ئەمنی لەگەڵ ئەمریکا".
🔸 هاوکات بڕیارە هەفتەی داهاتوو ڤیتکاف سەرۆکایەتی شاندی ئەمریکا بکات بۆ گفتوگۆکردن لە ڕووسیا. ڤلادێمیر مێدینسکی یاریدەدەری سەرۆک کۆماری ڕووسیا و نوێنەرانی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا دانووستانکاری ڕووسیا دەبن.