پەیامی کورد ... دەستەی نیزامی و سەربازی کەوتنی سەرۆککۆماری تالۆن یان لە تەلەفزیۆن ڕاگەیاند
🔸دەست بەسەرداگرتنی دەسەڵات لە بێنین : ئەوەی تا ئێستا زانراوە:
🔸ڕۆژی ٧ی کانوونی دووەم لە شاری کۆتۆنۆ لە نزیک شوێنی نیشتەجێ بوونی سەرۆک پاتریس تالۆن دەنگی تەقە بیسترا.
🔸بەیانی زوو، کۆمەڵێک سەرباز لە تەلەفزیۆنی دەوڵەتی ڕایانگەیاند کە "تالۆنیان لە پۆستەکەی دوورخستووەتەوە".
🔸سەربازەکان خۆیان بە کۆمیتەی ئاوەدان کردنەوەی سەربازی ناودەبەن. ئەوان لەلایەن لیوا پاسکال تیگری سەرکردایەتی دەکرێن کە خۆی وەک سەرکردەی نوێ ناساند.
🔸”ئەمڕۆ ئێمە، هێزەکانی بەرگری و ئاسایش، دوای ئەوەی بە ووردی سەنگکردنی لایەنە باش و خراپەکانی، بڕیارمانداوە بەرپرسیارییەتی ئەو پێشێلکارییە زۆرانەی کە لەلایەن حکوومەتی پاتریس تالۆنەوە ئەنجام دراوە، لە ئەستۆ بگرین”.
🔸بەپێی چەند سەرچاوەیەکی ئاژانسی سپۆتنیکی ئەفریقیا، پاسەوانی نیشتمانی بەرەنگاری ئەو یاخی بووانە دەبێتەوە کە لە بینای تەلەفزیۆنی نیشتمانی دا پێگەیان گرتووە.