دەیڤید بارنیا سەرۆکی مووساد هۆشداری دەدات سەبارەت بە ئێران و هەڕەشەکانی بەزاندنی سنوور
دەیڤید “دێدی” بارنیا، سەرۆکی مووساد ڕایگەیاندووە، کۆماری ئیسلامی ئێران “هەرچی توانایی هەبێت” بە خێرایی بەرەو گەیشتن بە توانای ئەتۆمی هەنگاو دەنێت و لە ئامانجی لەناوبردنی ئیسرائیل پاشەکشەی نەکردووە. بارنیا هۆشداری دا لەوەی تاران هەوڵ دەدات کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی پاڵ بنێت بۆ قبووڵ کردنی ئەوەی کە بە "رێکەوتنێکی دیکەی خراپی ئەتۆمی" وەسفی کردووە.
◀️ بە ووتەی سەرۆکی مووساد پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێران ەوە بۆ ئاستێکی پێشکەوتوو هیچ پاساوێکی مەدەنی نییە و نیشانەیەکی ڕوونی هەنگاونان بەرەو بژاردەیەکی ئەتۆمی سەربازییە، ئاماژەی بەوەش کرد، ئیسرائیل بە هاوکارییەکی نزیک لەگەڵ ئەمریکا، بڕیاری داوە دڵنیابێت لەوەی کە بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران هەرگیز ناگاتە قۆناغی ئۆپراسیۆن.
◀️بارنیا هەروەها ئاماژەی بە هێرشەکەی ئەم دوایی یەی ئوسترالیا کرد و ڕایگەیاند کە بەئامانج گرتنی خەڵکی مەدەنی لە ناوەندی ستراتیژی ئێران و گرووپە جیهادییەکان لە ناویان دا داعش دەمێنێتەوە و جەختی لەوە کردەوە کە دەزگا هەواڵگرییەکانی ئیسرائیل بەدوای ئەنجامدەر و لایەنگرانی ئەو کارانەدا دەگەڕێن "لە هەر شوێنێک بن"، بەڵێنی دا دادپەروەری پێشکەش دەکرێت.