پەیامی کورد ... رۆیتەرز : دانووستانەکانی ئێران و ئەمریکا هەستیار و چارەنووس سازە
ڕۆیتەرز دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئەمریکای کە لە ڕۆژی هەینی ١٧ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ لە شاری مەسقەتی پایتەختی عۆممان دەستی پێکرد، بە "هەستیار" و "چارەنووس" وەسف کرد.
هەروەها ئاکسیووس ڕایگەیاند : دانووستانی ناڕاستەوخۆی ئەمریکا و کۆماری ئیسلامی لە مەسقەت کۆتایی هات؛ خولی داهاتوو لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دیار دەبێت
پەیامنێری ئاکسیووس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە خولی یەکەمی دانووستانی ناڕاستەوخۆی نێوان ئێران و ئەمریکا کە لە شاری مەسقەتی پایتەختی عۆممان بەڕێوەچوو کۆتایی هات.
بە ووتەی باراک ڕاوید، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خولێکی دیکەی گفتوگۆکان بەڕێوەدەچێت.