پەیامی کورد ... سیاسەتمەدارێکی فەرەنسی ڕەخنە لە داوای بەلەمی فڕۆکە هەڵگری ئەورووپی دەگرێت
◻️فلۆریەن فیلیپۆ، سەرۆکی پارتی پاتریۆتەکانی ڕاستڕەوی فەرەنسا، ڕۆژی دووشەممە ڕەخنەی لە بانگەوازی تیێری بریتۆن، کۆمیساری پێشووی یەکیتی ئەورووپا بۆ بازاڕی ناوخۆی یەکیتی ئەورووپا گرت بۆ بەلەمێکی فڕۆکە هەڵگری ئەورووپی.
◻️بریتۆن پێشتر لە تەلەفزیۆنی سی نیووز ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاندبوو کە پێویستە ڕەچاوی درووستکردنی بەلەمێکی فڕۆکە هەڵگری "لە ژێر ئاڵای ئەورووپا" بکرێت.
◻️فیلیپۆ لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نووسیویەتی : "تیێری بریتۆن ئێستا 'بەلەمێکی فڕۆکە هەڵگری ئەوروپی 'لەژێر ئاڵای ئەورووپا'ی دەوێت! هەرگیز! ئەگەر بوونیان هەبووایە، ئێمە بە کەشتی دوژمنمان دەزانین و نوقمیان دەکردین!" سوپای فەرەنسا دەبێت 100% فەرەنسی بێت".
◻️هەروەها جارێکی تر داوای کرد فەرەنسا لە یەکیتی ئەورووپا بچێتە دەرەوە.
◻️ڕۆژی یەکشەممە، ئێمانۆئێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا ڕایگەیاند کە بڕیاری داوە دەست بە درووستکردنی کەشتییەکی نوێی فڕۆکە هەڵگر بۆ هێزی دەریایی ووڵاتەکەی بکات.