سیناتۆری ئەمریکی : کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران بە تووندی بەردەوامە

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆری ئەمریکی : کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران بە تووندی بەردەوامە
پەیامی کورد    ...   سیناتۆری ئەمریکی : کوشتنی خۆپیشاندەران لە ئێران بە تووندی بەردەوامە

لیندسی گراهام سیناتۆری کۆماریخوازی ئەمریکا لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس سەبارەت بە بەردەوامی سەرکوتکردنی خوێناوی ناڕەزایەتییەکان لە ئێران هۆشداری دا. 

جەختی لەوە کردەوە کە هەموو بەڵگەکانی بەردەست نیشان دەدەن کە حکوومەتی ئێران بەردەوامە لە کوشتنی خۆپیشاندەران و ژمارەی کوژراوان "کاتژمێر بە کاتژمێر" لە زیادبوون دایە.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا، ئەو سیناتۆرە ئەمریکییە هیوای دەربڕی کە "یارمەتی" بۆ خەڵكی ئێران لە ڕێگا دایە. 

ئەم لێدوانانە لە کاتێک دایە کە چەندین ڕاپۆرت لە بارەی بەردەوامی تووندوتیژی دژ بە خۆپیشاندەران لە شارە جۆربەجۆرەکانی ئێران بڵاوکراونەتەوە.