سیناتۆرێکی کۆمارییەکان : ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ئیسرائیل لە ناویان ببات

Dîroka Belavkirin :
سیناتۆرێکی کۆمارییەکان : ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ئیسرائیل لە ناویان ببات
پەیامی کورد    ...   سیناتۆرێکی کۆمارییەکان: ئەگەر حەماس و حیزبوڵڵا چەک نەکرێن، دەبێت ئیسرائیل لە ناویان ببات

لیندسی گراهام، سیناتۆری کۆمارییەکانی ئەمریکا کە بە یەکێک لە هاوپەیمانە نزیکەکانی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا دادەنرێت، ڕۆژی یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی دا ووتی: پێویستە بە خێرایی پلانێک دابنێین و کات بۆ حەماس دیاری بکەین تا چەکەکانیان دابنێن، ئەگەر ئەمە نەکەن، من هانی ترامپ دەدەم کە دەستی ئیسرائیل واڵا بکات بۆ ئەوەی کارەکە تەواو بکات و کۆتایی بە حەماس بهێنێت.

سیناتۆرە ئەمریکییە ئەوەشی خستەڕوو کە حەماس لە ماوەی ٩٠ ڕۆژی ڕابردووی ئاگربەست دا، خەریکی پتەوکردنی دەسەڵاتی خۆیەتی لە غەززە و جەختی کردەوە قۆناغی دووەمی ئاگربەست شکست دەهێنێت ئەگەر حەماس بە چەکداری بمێنێتەوە.

سەبارەت بە حیزبۆڵڵای لوبنانیش، گراهام هەڵوێستێکی توندی نیشان دا و ڕایگەیاند، ئەگەر ئەو گرووپە چەکە قورسەکانی ڕادەست نەکات، پێویستە لە داهاتوودا ئۆپراسیۆنی سەربازی ئەنجام بدرێت.