سەرکردایەتی قەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق کۆدەبێتەوە

Dîroka Belavkirin :
سەرکردایەتی قەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق کۆدەبێتەوە
پەیامی کورد- حەسەکە... سەرکردایەتی قەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق کۆدەبێتەوە

ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سووریای دیموکرات، ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند، لە ئێستادا شاندێکی قەسەدە لەگەڵ بەرپرسانی حکومەتی سووریا لە دیمەشق کۆدەبنەوە، بە مەبەستی وتوێژکردن دەربارەی ڕێککەوتنامەی "دەيی ئازار" کە لە نێوان ئەحمەد شەرع، سەرۆک کۆماری سووریا و ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی واژۆ کراوە.

ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە ئاماژەی بەوە کردووە کە "کۆبوونەوەکە لە چوارچێوەی ئەو گفتوگۆیانەدایە کە پەیوەستن بە پرۆسەی یەکگرتنەوە لەسەر ئاستی سەربازی".

شاندەکە پێکهاتووە لە ژەنەڕاڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات، لەگەڵ هەردوو ئەندامی فەرماندەیی گشتی، سۆزدار حاجی و سیپان حەمۆ.

بەگوێرەی ناوەندی ڕاگەیاندنی قەسەدە، وردەکارییەکانی کۆبوونەوەکە لە کاتێکی دیکەدا بڵاودەکرێنەوە.